2020-02-24   2187     
سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای قوم كه به‌رپرسی پێڕاگه‌یشتن به ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له پارێزگاكه تووشی كۆرۆنا بووه.
ئاوێنه: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه پشكنییه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه كه د. محه‌مه‌د ڕه‌زا قه‌دیر سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی قوم كه خۆی سه‌رپه‌رشتی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌كرد له پارێزگاكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له‌ئێستادا له‌ژێر چاو‌دێر پزیشكیدایه.
ڕاپۆرته پزیشكییه‌كان هۆكاری تووشبوونی سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی قومیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه ناو براو به‌هۆی په‌یوه‌ندی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه گیرۆده بووه.