وه‌زاره‌تی پەروەردە له‌باره‌ی پشوه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان بڕیاریدا
  2020-02-26       1941       

لە نووسراوێكدا كه‌ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی واژووی له‌سه‌ر كردوه‌، وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوە لەبارەی پشووەكان دەدات و كاتی تاقیكردنەوەكانی سەرجەم قۆناغەكانی دواخست.

ئاوێنه‌: وەك لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەكانیەوە لە 4/4/2020 دوا دەخرێت بۆ 15/4/2020.

ھەروەھا تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 9/5/2020 دوا دەخرێت بۆ 12/5/2020 واتە پێش جەژنی رەمەزان. و تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە 1/6/2020 دواخرا بۆ 6/6/2020. و ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 2/6/2020 دواخرا بۆ 7/6/2020.

لەبارەی پشووی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا:.

1-پشووی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكەن تا 24/3/2020.

2- لەبەر رۆشنایی سیستم و شێوازی تاقیكردنەوەكانی خۆیان، خشتەی خۆیان رێك دەخەنەوە، بە مەرجێك پاش 24/3/2020 بێت.

3- ئەو قوتابخانانەی كە سیستم و پڕۆگرامی وەزارەت پەیڕەو دەكەن و وابەستەن بە كاتەكانی تاقیكردنەوەی قۆناغەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، پێویستە رەچاوی خشتەی پلانەكانی وەزارەتی پەروەردە بكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×