2020-02-26   435     
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26/2/2020، پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى له‌گه‌ل سه‌رجه‌م راوێژكارانى وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقاف و تێبینه‌رایه‌تیه‌كان كۆبووه‌وه.
ئاوێنه: دواتر وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌رپرسانى راسپارد كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایانى به‌رێز كۆببنه‌وه‌و رێنمایە تەندروستیەکان پێ بدەن.
هه‌روه‌ها دەربارەی وتاری ھەینی وەزیری ئەوقاف بریاریدا ، كه بە بەردەوامی له ووتاری رۆژانی ھەینیدا وتاربێژان رێنمایى خه‌ڵك بكه‌ن له چۆنیه‌تى خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆناو هه‌روه‌ها پاراستنى پاك و خاوێنى مزگه‌وت و پێدانى زانیارى ته‌ندروستى به هاوڵاتیان.
دواتر وانه‌یه‌كى دیكومێنتى ڤیدیۆیى له‌لایه‌ن د. ئیبراهیم نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاماده‌بووان خسته روو، كه تیایدا به‌ووردى هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و نیشانه‌كانى و خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه خسته روو.