هاووڵاتیان مەرزی مونزریەیان داخست
  2020-02-26       529       
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو بەردەوامی هاتوچۆ لەسنوری مەرزی مونزرەیە، ئەمڕۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵكی خانەقین مەرزەكەی داخست.

ئاوێنه‌: موهەیمەن ئاغا چالاكوانی سیاسی لە دیالە به‌ میدیایی فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاند: دوای ئەوەی ڤایرۆسەكە ئێرانی گرتەوە، حكومەتی عیراقی بڕیاری دەركرد، كە هاووڵاتیان هاتوچۆی مەرزەكان نەكەن و هەركەسێكیش بگەڕێتەوە لەئێران پشكنینی بۆ بكرێت و بخرێتە كەرەنتینەوە.

وتیشی: هاتووچۆی مەرزی مونزرەیە بەردەوام بووەو ئەمەش وەك مەترسی لەهاووڵاتیان دروستكردبوو، كە بەبێ ئەوەی هیچ پشكنینێكیان بۆ بكرێت دەهاتنەوە شارەكانی هەرێم. 

رونیشكردەوە: ئەمڕۆ خەڵكی شاری خانەقین خۆپیشاندانێكیان ئەنجامداوەو بەو هۆیەوە بڕیاری داخستنی مەرزەكە بەڕووی هاووڵاتیاندا درا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×