په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: داوایی ڕاگرتنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
  2020-02-26       3521       


په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  رایده‌گه‌یه‌نێت ''سەرۆکی لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕاگرتنی به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان دەکات تا ئەوکاتەی حکومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتەی پێشتر دیاریکراوە ڕادەستی عێراقی ده‌كات''.

ئاوێنه‌: عه‌بدولره‌حمان عه‌لی،  په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند سەرۆکی لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنوسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە،و داوای ڕاگرتنی بەرکەوتەی هەرێمی کوردستان دەکات تائەوکاتەی حکومەتی هەرێم ئەوبڕەنەوتەی پێشترد یاریکراوە ڕادەستی عێراق دەکرێت .

وتیشی ''ئیتر لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەوهەموو درۆو سیناریۆ ڕەنگاڵەییانە چی بوون دەوتران ودەکران ، وڕاگەیاندنەکانیش بەترش وخوێوە دەرخواردی خەڵکی هەرێمی کوردستان وفەرمانبەرانیان دەدا''.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، باشترە هەقیقەتەکان وەک خۆی بۆخەڵکی ڕوونبکەنەوە نەک ڕاستیەکان بشێوێنرێن، چونکە کورد وتەنی پەتی درۆکورتە، خەڵکی ناهەقیان نیە هێندەی تاڵەدەزوویەک متمانەیان بەهیچ قسەوبەڵێن ولێدوانێک نەماوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×