2020-02-27   707     
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌غدا تۆماركرا.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، گه‌نجێك كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ردانی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ئێستاش له ژێر چاودێری دایه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئێستا گه‌نجه‌كه له ژووری تایبه‌ت چاودێری ده‌كرێت و باری ته‌ندروستیشی جێگیره.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه ته‌واوی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه گه‌نجه‌كه سه‌ره‌تا له ئێران بووه، دواتریش چووه‌ته توركیا و له‌وێوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق.