2020-02-27   843     
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە دەبێت سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراف لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بێت نەک کێشەی دیکە زیاد بکات.
مەحموود محەمەد، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "محه‌مه‌د عه‌لاوی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر گوێبیستی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بێت، له‌كاتێكدا كه ئه‌و پێویستی بە پشتگیری لایه‌نه سیاسییه‌كانه بۆ ماتمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق".
ناوبراو ڕاگەیاند: "ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه، كه كه‌س و لایه‌نێك بیه‌وێت به تاكڕه‌وی حوكم بكات، ده‌بێت محه‌مه‌د عه‌لاویش له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا بێت، نه‌ك كێشه‌ی دیكه زیاد بكات".