پێكدادان لەنێوان پۆلیسی یۆنان و پەنابەرانی سەر سنوردا رویدا
  2020-03-07       732       

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، پێكداهەڵپژان لەنێوان پۆلیسی یۆنان و پەنابەراندا لەسەر سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ توركیا دروست بوە.

ئاوێنە: ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس بڵاویكردەوە، كۆمەڵێك پەنابەر هەوڵیانداوە راگری جیاكەرەوەی سەر سنوری نێوان توركیاو یۆنان تێكبشكێنن، بەمەبەستی گەیشتنیان بە خاكی یۆنان و هەندێكی دیكەشیان بەردبارانی پۆلیسی یۆنانیان كردوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پۆلیسی یۆنان بە بۆمبی گازی فرمێسكڕێژ وەڵامی ئەو كارەی پەنابەرەكانی داوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×