تەندروستی ئێران: تا ئێستا 149 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
  2020-03-08       660       
تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، تا ئێستا 149 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە شەش هەزار و 564 کەس و  دو هه‌زار و ١٣٤ کەسیش چاکبونەتەوە.

ئاوێنه‌: میدیاکانی ئێران راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی ئێرانیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 19 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بەهۆی ئەو پەتایە گەیشتە 194 حاڵەت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا پێنج هەزار و 566 حاڵەتی توشبون بەپەتای کۆرۆنا (کۆڤید-19) تۆمارکراوە. 

هاوکات، کۆمپانیای گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران، وەک هەنگاوێک بۆ رێگرتن لەبڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشی کۆرۆنا، هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگەیاند.

ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌ چین تۆماركرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ ده‌یان وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ى تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س و نزیكه‌ى سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×