بومەلەرزە پارێزگایەکی ئێرانی هەژاند
  2020-03-08       587       
بەپێی زانیاریی ناوەندەی بوومەلەرزەناسیی ئێران، نزیکەی یەک کاتژمێر لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 4.8 بە پلەی ڕیختەر شارەدێی "سالەند"ی سەر بە پارێزگای خووزستانی هەژاندووە.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی ئیسنا لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١ و ١٧ خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە  لە قووڵایی ٩ کیلۆمەتریی ژێر زەوی ڕووی داوە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە شارەدێی سالەندی ناوەندی ناحیەی "سەردەشت"ی سەر بە قەزای "دیزفوول" لە پارێزگای خووزستان بووە، هەتا ئێستا لەبارەی خەسارە گیانی و مادییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×