سوپای ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، كوژرانی دو سەربازی وڵاتەكەی لە عێراق راگەیاند.
ئاوێنە: فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوێنێ یەكشەممە دو سەربازی ئەمریكا بە فیشەكی دوژمنان لەعێراق پێكراون.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە دو سەربازەكە لەمیانی هاوڕێیەتیكردنی هێزە عێراقییەكان لە ئەركێكدا بۆ تێكشكاندنی داعش لە باكوری ناوەڕاستی عێراق كوژراون.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی ناسنامەی سەربازە كوژراوەكانی ئاشكرانەكردوە، رایگەیاندوە، پێنج سەربازی دیكەش برینداربون.