2020-03-10   769     
په‌رله‌مانتارێكی ئێرانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسێكی نادیار له‌و وڵاته ده‌ركه‌وتووه كه له ڤایرۆسی كۆرۆنای شاری وهانی چین جیاوازه و له یه‌كێك له شاره‌كان هاووڵاتییه‌كی كوشتووه.
ئاوێنە: شه‌هروز بەرزگر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له په‌رله‌مانی ئێران له زاری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێرانەوە ئاشكرای كرد "ئێستا دوو جۆر ڤایرۆس له ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه. كه یه‌كێكیان ڤایرۆسه‌كه‌ی شاری وهانی چینه و ئه‌وی دیكە سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانراوه".
وتیشی "ڤایرۆسه‌كه‌ی دیكە بكوژه و دوای تووشبوونی خانمه په‌رستارێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "پێده‌چێت ڤایرۆسه نادیاره‌كه جۆرێك بێت له تیرۆری بایۆلۆجی، كه واشنتن بە بڵاوکردنەوەی تۆمەتبار دەکات".