٢٥ ملیار یورۆ بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە تەرخان دەکرێت
  2020-03-11       555       

ئورسولا ڤۆن دێر، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەورووپا،  لایەن رایگەیاند کە سندوقێکی وەبەرهێنان لە یەکێتیی ئەورووپا بەبڕی ٢٥ ملیار یورۆ (٢٨ ملیۆن دۆلار) دروست دەکەن، ئەوەیش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە لە ئەنجامی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) هاتووەتە ئاراوە.

ئاوێنه‌:   ئورسولا ڤۆن دێر لایەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد، سندوقەکە  ٢٥ ملیار یورۆ بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە لە ئەنجامی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) هاتووەتە ئاراوە تەرخان دەکات و وتی، ''لەمیانی ئەم هەفتەیەدا لە یەکێتیی ئەورووپا، پێشنیاز دەکەم لەو بڕە پارەیە، سەرەتا حەوت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یورۆ خەرج بکرێت''.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن باسی لەوەشکرد کە لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو پارەیە بۆ رێکخراوەکانی تایبەت بە چاودێری تەندروستی و کۆمپانیا بچووکەکان و بازاڕی کار خەرج دەکرێت.

لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەورووپا، شارڵ میشێل لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی، ''ئامادەین هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە لە ئەنجامی ڤایرۆسەکەدا هاتووەتە ئاراوە بگرینەبەر''.

شارڵ میشێل ئاشکراشیکرد کە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندییان نیشانداوە سەبارەت بە تەرخانکردنی بوودجەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە و وتی، ''خەرجییە گشتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کەم دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت پارە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە لە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە، خەرج بکرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×