2020-03-17   793     
سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، عەدنان زەرفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.
ئاوێنه: عه‌دنان زه‌رفی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی عێراق و له‌ساڵی 1966 له‌پارێزگای نه‌جه‌ف له‌دایكبوه.
زه‌رفی له‌ساڵی 2004 -2005 پۆستی پارێزگاری نه‌جه‌فی وه‌رگرتوه، له‌ساڵی 2006-2009 یاریده‌ده‌ری ئاژانسی زانیاری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوه، له‌ساڵی 2009-2014 جارێكی دیكه پۆستی پارێزگاری نه‌جه‌فی وه‌رگرتوه‌ته‌وه، له‌ساڵی 2018ه‌وه خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاندیدكردوه‌و پاش سه‌ركه‌وتنیشی، كراوه‌ته سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سر له په‌رله‌مانی عێراق.
پێشتر ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بوه، له دوای شكستهێنانی راپه‌ڕینی شه‌عبانیه له‌ساڵی 1991دا كه ئامانج لێی شكستهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن بو، له‌عێراقه‌وه به‌ره‌و سعودیه هه‌ڵاتوه، له سعودیه‌ش به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ سه‌دام حسێن ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام دواتر ئازادكراوه، له‌ساڵی 2003 و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق.