وێنەو ڤیدیۆ..كەلارو چەند سەیرانگایەكی دەوروبەری
  2020-03-21       4006       

ئاوێنە، ئاراز محەمەد:

هەرچەندە، ئەمڕۆ شەممە 21/03/2020، پێدەنێینە یەكەم رۆژی بەهارەوە، بەڵام لەسایەی قەدەغەی هاتوچۆ بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو پابەندیی هاوڵاتیانەوە بۆ خۆپاراستنیان لە ڤایرۆسەكە، سەیرانگاكانی دەوروبەری كەلار لە گەرمیان، چۆڵن و هاوڵاتیان بۆ یەكەمجارە لەبەهاردا لەبری روكردنە سەیرانگاكان لەماڵەكانیاندا ماونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەش بەشێكی زۆر كەم لە هاوڵاتیان بە جیاجیا و بەشێوەی نایاسایی رویان لە سەیرانگاكان كردوە بەڵام تاوەكو سەعات 12ی شەو ناتوانن بگەڕێنەوە.

قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی هەشت رۆژە راگەیەندراوەو بڕیارە تاوەكو 23ی ئەم مانگە بەردەوام بێت. بەڵام شەوانە لە سەعات 21 بۆ 6ی سەرلەبەیانی رێگە بە هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ كاری پێویست دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە هۆشداریداوە كە ترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×