بەڕیوەبەری تەندروستی مووسڵ خۆی دەخاتە کەرەنتین
  2020-03-23       617       

 فەڵاح حوسێن تائی، بەڕیوەبەری تەندروستی مووسڵ رایگەیاند کە دوای ئەوەی لەگەڵ نەخۆشێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکتریان بینیوە، خۆی دەخاتە کەرەنتینەوە.
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠، فەڵاح حوسێن تائی، بەڕیوەبەری تەندروستی مووسڵ لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە بەر لە چەند رۆژێک خۆی خستووەتە ژێر چاودێری تەندروستی. ئەوەش دوای ئەوەی کە لەگەڵ هاووڵاتییەکی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندی هەبووە.

تائی وتوویەتی، بەر لە سێ رۆژ لەگەڵ هەڵگرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩ بووم. ترسی ئەوەم هەیە کە هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بم و مەترسی بخەمە سەر ژیانی کارمەندەکانی تەندروستی. بۆیە پێم باشبوو ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین بکرێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×