ئەمریکا بەهۆی کۆرۆناوە گەورەترین پێشانگای جیهانی وڵاتەکەی کردە نەخۆشخانە
  2020-03-24       554       

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ویلایەتی نیویۆرک رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بینای گەورەترین پێشانگای جیهان دەکرێتە نەخۆشخانە.

ئاوێنه‌: فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرک رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاندرو کوۆمۆ رۆژی یەکشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو کە لەسەر داوای ئاژانسی بەڕێوەبردنی دۆخی لە ناکاوی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، لایەنە پەیوەندیدارەکانی نیویۆرک دەستیانکردووە بە گۆڕینی ناوەندی جاڤتس کە گەورەترین پێشانگای جیهانە، بۆ نەخۆشخانە.

بڕیارە چوار نەخۆشخانەی فریاکەوتنی جیاواز لەسەر رووبەری ١٧٠ هەزار مەتری پێشانگاکەدا دروست بکرێت کە ٢٥٠ هەزار قەرەوێڵە لەخۆ دەگرێت و دەبێتە ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19).

لە راگەیەنراوێکیشدا فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرک ئەوەی ئاشکرا کرد کە ژیان و مەرگی تووشبوانی ڤایرۆسەکە، بەندە بە دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنانەوە، لەئێستادا تەنها ٥٣ هەزار قەرەوێڵە هەن و ئەگەر خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەبەرچاوبگیرێت ئەوا پێویستە ژمارەی قەرەوێڵەکان بکرێتە ١١٠ هەزار.

بەپێی ئامارەکان ویلایەتی نیویۆرک یەکێکە لەو ویلایەتانەی ئەمریکا کە زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی تیادایە کە نزیکەی ١٢ هەزار و ٣٠٥ حاڵەتی تووشبوون و ٩٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×