دادگای نه‌رویج له‌ باره‌ی ڕاده‌ستكردنی مه‌لا كرێكار به‌ ئیتاڵیا بریارێكی نوێی ده‌ركرد
  2020-03-25       1469       
دادگای نه‌رویج ماوه‌ی راگرتنی مه‌لا كرێكار و نه‌ناردنی بۆ ئیتاڵیا تا 16 رۆژی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌.

ئاوێنه‌: خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار ئه‌میری ره‌وتی شاخ، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئەمڕۆ دادگای سەرەتای ئۆسلۆ بێ ئامادەبوونی کرێکار بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی راگرتنەکەی بۆ ماوەی 16 ڕۆژی دیکە.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دادگا لە بڕیارەکەیدا هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنەکەی مامۆستا کرێکاری گەڕاندووەتەوە بۆ ئەگەری راکردنی لە نەرویج".

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە ناتوانرێت رەوانەی ئیتالیا بکرێت، موخابەراتی نەرویجیش ناتوانێت کاتێک بۆ ناردنی بۆ ئیتالیا دیاری بکات.

خالید ره‌نجده‌ر، ئه‌وه‌شی وتووه‌: برینیار مێلینگ-ی پارێزەری داوای لە دادگا کردووە کە کرێکار "تەبریە" بکرێت و بنێردرێتەوە بۆ ماڵی خۆی، سەربارەت بە بارودۆخی ئەو لە زینداندا دادگا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مانەوەی لە زیندان ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە کەمترە وەک لەوەی لە ماڵەوە بێت.له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌واڵگری ئیتالیا، مه‌لا كرێكار له‌ ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دادگای نه‌رویحییه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، ئیتاڵیا داوا ده‌كات بۆ دادگایی كردن ره‌وانه‌ی  وڵاته‌كه‌ی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی گروپه‌ توونده‌ڕه‌وه‌كان دادگایی بكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×