2020-03-25   613     
عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ٢٥ ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا فرۆچنەری مۆدیل ٢٠٢٠ی وهك دیاری بۆ دابین كردوین، ئۆتۆمبێلەکان هەموو پێداویستییەکانی پۆلیسیان تێدایە.
ئاوێنه: ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی هەشت ساڵە ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ هێزەکانی پۆلیس دابینەکراوە و لە ئێستاشدا، هێزەکان بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چاودێریکردنی شەقامەکان، پێویستی زۆریان بە ئۆتۆمبێلەکان هەیە.