2020-03-25   485     
فڕۆکەخانەی لەندەنی پایتەختی بریتانیا رایگەیاند، وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا بڕیاریانداوە بەهەڵپەساردنی تەواوی گەشتە بازرگانی و تایبەتەکانی خۆیان بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەوە.
ئاوێنه: بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا، راگرتنی گەشەتەکانی فڕۆکەخانەی شاری لەندەن لەمڕۆوە دەستپێدەکات و تا کۆتایی مانگی نیسان بەردەوامدەبێت.
بریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا لەقۆناغی خێرادایە و تائێستا هەشت هەزار و ٢٢٧ حاڵەتی توشبون و ٤٣٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ میدیاکانی بریتانیا بڵاویانکردەوە، شازادە چالیزی تەمەن ٧١ ساڵ، کوڕ و جێگرەوەی یەکەمی شاژنی بریتانیا دوای ئەوەی چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا دەرکەوت، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدرا، ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچو واتا توشی ڤایرۆسەکە بوە.