نوێترین زانیاری له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌
  2020-03-25       1264       

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا پارەکەی بەغدا بەدەستیان نەگەیشتووە  و وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت، کەی پارەی بەغدا بگات موچە دابەشدەکەن.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم  رایگەیاندووه‌، لە ئێستادا پارەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتێکی وەکو پەروەردە و کەی پارەی بەغدا بگات موچە دابەشدەکەن،وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاندووه‌، کەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران تەواوبوو پارەکەی هەرێم دەنێرن،ده‌شڵێت:پێدەچێت لە ماوەی هەفتەیەکدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەن و ئەوکات پارەی هەرێم دەنێرن

 ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت، ئەو پارەی ئێستا لەبەردەستیاندایە بەشی موچە ناکات و پارەی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دهۆکیش لەو پارەیە خەرجدەکرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاربوو پاش دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، مووچه‌ی مانگی 12ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و مووچه‌یه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×