فەڕەنسا: تا ئێستا هەزار و ٣٣١ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
  2020-03-25       736       

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا بەهۆی کۆرۆناوە، ٢٣١ کەسی دیکە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە گەیشتۆتە هەزار و ٣٣١ حاڵەت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی فڕەنسا لەو ماوەیەدا، دو هەزار و ٢٠٦ کەس توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ ٢٥ هەزار و ٢٣٣ کەس بەرزبوەتەوە.

فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکردوە تائێستا سێ هەزار و ٩٠٠ حاڵەتی چاکبونەوە تۆمارکراوە، بەڵام دو هەزار و ٨٢٧ حاڵەتی مەترسیداریان هەیە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×