2020-03-25   480     
تهندروستی گهرمیان بڵاویكردهوه، پشكنینی تهواوی كهرهنتینكراوانی گهرمیان كۆتاییپێهاتوه و له ئێستادا له گهرمیان هیچ حاڵهتێكی توشبو به كۆرۆنا تۆمارنهكراوه.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند خۆشبەختانە دوایین 10 گومانلێكراوی كۆرۆنا کە پشکنینی تاقیگەییان بۆ ئەنجامدراوە، دەركەوت كە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بووە و ھەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان راشیگەیاند تائێستا لە گەرمیان و لەمیانەی پشکنینەکاندا ھیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان نەكراوە
هاوكات له ڕونكردنهوهیهكدا ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگهیاند ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای شەش کەسەکەی دەروازەی پەروێزخان دەرچوو كهسیان ههڵگری ڤاورۆسهكه نین.
دههقی روونكردنهوهكه:
ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە، کە شەش کارمەندی کۆمپانیای لۆکس ئەیجنسی لەنێو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کەپشکنینی سەرجەم ئەو کارمەندانە پاک دەرچوون و کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.
ئەو دەنگۆیە دوای ئەوە دێت، کە سامپڵ لە بەشێک لە فەرمانبەرو کارمەندانی نێو کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان وەرگیرا بۆ دڵنیابونەوە لە دۆخی تەندروستییان، لە چوارچێوەیەشدا گومان لەپشکنینی ئەو شەش کارمەندەی کۆمپانیای لۆکس ئەیجنسی کرا، بەو هۆیەشەوە بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر دووبارە پشکنینیان بۆ کرایەوە.
ئەمشەو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە ئاگادار کراینەوە، کە ئەنجامی پشکنینی ئەو شەش کارمەندە لە بەغداوە گەڕاوەتەوەو خۆشبەختانە پشکنینی هەر شەش کارمەندەکە نێگەتیڤ بووە و کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.
داواش لەسەرجەم شۆفێرو بازرگان و فەرمانبەر و کرێکارو کارمەندانی نێو حەرەمی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەکەین، کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش چاوپۆشی لەهیچ کەسێک ناکرێت.
ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان