ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە
  2020-03-26       607       

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٦١ کەسی تازە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی تورکیا ژمارەی گیان لە دەستدانیشی بە ڤایرۆسەکە ئاشکراکرد و رایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تورکیا ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتۆتە ٢٤٣٣ کەس و تا ئێستاش ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
ماوەی نزیکەی ١٠ رۆژە حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارکراوە و رۆژانە زیاد لە چەند سەد حاڵەتێک تۆماردەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×