تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن
  2020-03-26       420       
به‌ بیناوی بونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری سیده‌كان ماوه‌ی 4 كاتژمێره‌ به‌ به‌رده‌وامی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌:  له‌ به‌یانی ئەمڕۆ پێنج شەمەوه‌ ۲٦ـ۳ـ۲٠۲٠  بۆماوەی پتر لە چوار کاتژمێرە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەریەک لە چیاو بەرزایەکانی ڕۆبی وڕواڵ و کایەڕەشک لەسنوری گەڵی شێخ زادان و بنار چیای شەکیوو وبەزایەکانی چیاسۆرک وشوشانەو گۆڕەسێو لەسنوری خواکوڕک بەچڕی وبەتۆپی دورهاوێژ تۆپباران دەکات هەرچەندە تۆپبارانەکە چەندە لەهندێک شوین کیلۆ مەترێک لە دووری ئاوایەکانە، بەلام بەپێ قسەی دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنورە ترس و دڵە ڕاوکێی بۆ هاولاتیان وگوند نشینان دروست کردووە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×