سێ كادیرەكەی یەكێتی لە سۆران ئازادكران
  2020-03-26       600       
زوبێر عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی ئاشكرایكرد: ئەو سێ كادیرەی حزبەكەیان كە لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستگیركرابو بە هەوڵی جێگری سەرۆكی حكومەت و هاوسەرۆكی یەكێتی ئازادكراون.

ئاوێنە: زوبێر عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیای رەسمی حزبەكەی  راگەیاند: بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر سێ کادیرەكەی یەکێتی لە سۆران ئازادکران و گەڕانەوە ناو کەسوکاریان.

وتیشی: ئەو سێ کادیرەی یەکێتی شەوی رابردو لەلایەن ئاسایشی سۆران و ئاسایشی "قەسرێ"وە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیرکرابون.

لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی ئەوەشی خستەڕو: هەر کاتێک کادیرێکمان دەستگیربکرێت و فەرمانی دادوەر هەبێت و سەرپێچی کردبێت هیچ لاریمان لێی نییە، بەڵام بێتاوان دەستگیربکرێن، ئێمەش بەدواداچونی بۆ دەکەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×