دوای تەواوبوونی کۆرۆنا پارەو داھاتی بودجەی گشتی لەچیدا خەرج بکەین؟
  2020-03-26       697       

پارێزەر جەنگی حسێن بەرزنجی



ماوەی نزیکەی یەک مانگە بە ھەزاران شوێن داخراون کە خەرجیان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر بودجەی حکومەت و میللەت بوو .
ھەر لە مقەڕ و بارەگا جیاوازەکانی ھەموو حیزبە سیاسیەکان و   شوێنە ئاینیەکان لە کەنەیسە و مزگەوت و پەرستگای ھەموو دینە جیاوازەکان و تا دەگاتە  بارەگاو ئۆفیسی ھەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش ھەروەھا ھەموو ڤیستیڤاڵەکانی نەورۆز و یادی ڕاپەڕین و کۆبوونەوە حیزبیەکانیش  !

پرسیار ئەوەیە لە داخستنی ئەم ھەزاران شوێنە و ڕاگرتنی ئەو جۆرە چالاکیانە مرۆڤایەتی چەندە زیانی بەرکەوتووە ؟

ئەی چی ڕوودەدات ئەگەر ماوەی یەک مانگ ھەموو خەستەخانەکان و خزمەتگوزاریەکانی کارەبا و ئاو و شارەوانیەکان و بنکەکانی پۆلیس دابخەین ؟
ئایا لەمەودا پێویستە پارەی بودجەی گشتی حکومەت زیاتر لە درووستکردن و پەرەپێدانی چ جۆرە خزمەتگوزایەک دا خەرج بکرێت ؟


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×