توشبونی كەسێكی دیكە بە كۆرۆنا لە كەركوك راگەیەندرا
  2020-03-26       396       

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رایگەیاند: توشبونی كەسێكی دیكە بە كۆرۆنا لە پارێزگای كەركوك تۆماركراوە كە خەڵكی ناحیەی لەیلانە.

ئاوێنە: فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: توشبونی كەسێكی دیكە بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە خەڵكی ناحیەی لەیلانە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ٣٦ کەسی دیکەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆماركراون و ٧ کەسی دیکە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا کۆی گشتی توشبوان بە كۆرۆنا ٣٨٢ کەسە و ١٠٥ توشبو چاکبونەتەوەو ٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×