2020-03-28   372     
وەزارەتی تەندروستیی ئیمارات تۆمارکردنی ٧٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتە ٤٠٥ کەس کە لەنێویاندا دوو حاڵهتی گیانلەدەستدان هەیە.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستیی ئیمارات لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو ٧٢ حاڵەتەی كه تازە دەستنیشانکراون، هاووڵاتیی ئیماراتی و هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی دیکەن.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە زۆرینەی تووشبووە نوێیەکان بەرکەوتنیان لەگەل تووشبووەکانی پێشوودا هەبووە و ژمارەیەکی دیکەیشیان لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە.
ئەوەش راگەیەنراوە کە سێ نەخۆش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەمەش ژمارەی چاکبووەکان گەیشتە ٥٠ کەس کە زۆرینەیان هەڵگری رەگەزنامەی جیاجیان.