لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەندکراو لە زیندان هەڵهاتن
  2020-03-28       550       

لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان ،  لەو كاتەی لەناو زیندان، هەوڵی رشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس دەدرا زیندانیانی شاركە رووبەڕووی بەرپرسانی زیندانەكە بوونەوەو ژمارەیەك زیندانی هەڵهاتن.

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی لەناو زیندانەكەدا هێرش دەكرێتە سەر ئەو كەسانەی خەریكی رشتنی دەرمان بوون لە زیندانی ناوەندی سەقز، زیندانیەكانی بەندیخانەكە بەشێوەی بەكۆمەڵ هەڵهاتن.

بەندیخانەكە نزیكەی 70 زیندانی تێدابوو، بەشێكیان سزای لە سێدارەدانیان هەبووە، دوای رووداوەكانیش هێزە ئەمنییەكان لە ناو شاری سەقز بڵاوبوونەتەوەو رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتۆتەبەر.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەشێك لە زیندانیكراوانی ئەو وڵاتە بە دانانی بارمتەی یاسایی بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ماوەی رابردوودا ئازاد كراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×