ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتە زیاتر لە دو هەزارو 500 كەس
  2020-03-28       566       

بەپێی دوا ئاماری رەسمی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتۆتە زیاتر لە دو هەزارو 500 كەس.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 139 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستداوانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە دو هەزارو 517 كەس.

هەروەها ئاشكراشیكرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 76 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراون.

ئەوەش بۆ دوەم رۆژی لەسەریەكە كە ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لەئێران زیاتر لە سێ هەزار توشبوە.

بەگوێرەی قسەی وتەبێژی تەندروستی ئێران تا ئێستا كۆی ژمارەی توشبوانی بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 35 هەزارو 408 كەس و لەوانەش 11 هەزارو 679 كەسیان چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×