لە هەولێر بانكە ئەهلییەكان و نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەكرێنەوە
  2020-03-28       16020       

پارێزگای هەولێر بڕیاریدا بە كردنەوەی سەرجەم بانكە ئەهلییەكان و نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە رۆژی دوشەممە 30/03/2020ەوە بەڵام بە چەند مەرجێكەوە.

ئاوێنە: پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی كردۆتەوە كە لە ڕۆژی دوشەممە 30/3/2020 ڕێگە پێدراون کراوە بن.

پارێزگای هەولێر هێمای بۆ ئەوە كردوە كە رێگەپێدانەكە بەم شێوەیە دەبێت:

1- بانکە ئەهلییەکانی هەولێر، تەنها لە ڕۆژانی (دوشەممەو چوارشەممە) کراوە دەبن لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا  1:00ی پاشنێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێك لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ راییکردنی کارەکانیان، هه‌روه‌ها بۆیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتوچۆکردنیان بەکاربهێنن.

2- نوسینگەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو، ئەوانەی لە دەرەوەی شەقامی (60) مەترین، تەنها لە رۆژانی دوشەممەو چوارشەممە، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 3:00ی پاشنیوەڕۆ کراوە دەبن، هەروەها نوسینگەکانی دیكه‌ی بازاڕی دۆلارفرۆشانی شێخەڵڵا، دەتوانن لەگەڵ نوسینگەکانی دەرەوەی شەقامی (60) مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی دیكه‌ی دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێك بۆ خۆیان دابین بکەن و نوسینگەکانیان لەو دو ڕۆژەی دیاریکراوە بۆیان بکەنەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×