بنکەی سەربازی کەی وەن رادەستی حکوومەتی عێراق کرا
  2020-03-29       545       


بنکەی سەربازی کەی وەن لە کەرکوک لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە رادەستی هێزە عێراقییەکان کرا. 

ئاوێنه‌: ئەمرۆ یەکشەممە ٢٩ی ئادار، بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازییەکانی عێراقی و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، بنکەی سەربازی کەی وەن لە کەرکوک لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە رادەستی هێزە عێراقییەکان کرا.

پێشتر هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ژمارەیەکی زۆری لە بنکە سەربازییەکانی رادەستی هێزە عێراقییەکان کردبوو، بەر لە کەی وەن، بنکەی سەربازی گەیارە لە مووسڵ دواهەمینیان بوو کە رادەستی هێزە عێراقییەکان کرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×