ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك رادەگەیەنێت
  2019-03-10       1213       

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارە بە ساختەكردنی دراو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا بری 300 دۆلاری ساختەی ئەمریكی پێ بوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی كەسێك بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان   و نه‌هێشتنی هه‌مو جۆره‌ دیارده‌یه‌كی دزێو و ده‌ستبڕین و بنبڕكردنی دراوی ساخته‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌  و به‌پێی مادده‌ی(281) له‌یاسای سزادانی عیراقی، توانیان ڕۆژی  27/3/2018 كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن له‌شاری سلێمانی".


ئاماژەبەوەش دەكات ئەو كەسەی دەستگیركراوە ناوی "غ، ح، ج" ەو لەدایكبوی ساڵی 1994ە، لەكاتی دەستگیركردنیدا بری 300 دۆلاری ساختەی ئەمریكی‌و مۆرێكی ساختەی پێ بوە، دەشڵێت " له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2  له‌ڕۆژی 3/3/2019 سزای زیندانی كردنی بۆ ده‌ركرا بۆماوه‌ی (1)ساڵ".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×