پێشبینی دەكرێت لە ئەمریكا 100 تا 200 هەزار كەس بە كۆرۆنا بمرن
  2020-03-29       506       

پێشبینی دەكرێت لە ئەمریكا 100 تا 200 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیان لەدەستبدەن و گەورە راوێژكارانی زانستی حكومەتی بەریتانیاش پێیانوایە ئەگەر بتوانن بە كەمتر لە 20 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی لە قەیرانی كۆرۆنا دەربچن ئەوا ئەدایەكی باشیان پێشكەش كردوە.

ئاوێنە: ئەنتۆنی فیوچی، سەرۆكی سەنتەری نەخۆشییە درمەكانی ئەمریكا، پێشبینی كردوە لانیكەم سەد هەزار كەس لە ئەمریكا بە نەخۆشی كۆرۆنا گیان لەدەست بدەن یاخود ژمارەی گیان لەدەستدان بگاتە دو هێندەی ئەو ژمارەیە.

د. ئەنتۆنی فیوچی، هەروەها بە كەناڵی "سی ئین ئین"ی راگەیاندوە: لە ئەمریكا ملیۆنان كەس توشی كۆرۆنا دەبن.

لەلایەكی دیكەوە ستیڤن بۆیس، بەڕێوەبەری پزیشكیی لە خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا، رایگەیاند: ئاشكرایە زیادبونێكی گەورە لە ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە بەریتانیا هەیە، هەمو حاڵەتێكی مردن تراژیدییە، بێگومان پێویستە هەمو تواناكانمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی دەستەبەری گیانلەدەستنەدانی ئازیزنمان بكەین بەهۆی ئەم ڤایرۆسە ترسناكەوە.

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی: بەڵام وەك گەورە راوێژكارانی زانستیی حكومەت پێیانوایە، ئەگەر لە بەریتانیا بتوانین ژمارەی گیانلەدەستدان كەمتر بێت لە 20 هەزار كەس، ئەوا توانیومانە ئەدایەكی زۆر باش پێشكەش بكەین دژ بەم نەخۆشییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×