2020-03-30   16902     
ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانیی ژووری ئۆراسیۆنه‌كانی سه‌ربه سوپای لیبیا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیای بڵاوكرده‌وه كه به "خوێنڕێژه‌كه‌ی عه‌فرین" ناسرابوو.
ماڵپه‌ڕی لیبیا24 بڵاویكرده‌وه، له شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا، موراد پۆڵات، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگریی سوپای توركیا كوژراوه.
سلیمان شارف، وته‌بێژی سوپای لیبیا رایگه‌یاند، ''هێزه‌كانمان له بۆردومانێكدا له میحوه‌ری ساعدیه، ٧ چه‌كداری سوپای توركیایان كوشت كه له نێوانیاندا موراد پۆڵات هه‌یه''.
موردا پۆڵات ته‌مه‌نی 25 ساڵ بووه و خه‌ڵكی شاری ئیزمیری توركیا بووه، پێشتر له ریزی میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا له ده‌وروبه‌ری شاری لازقیه شه‌ڕی دژبه كورد و حكومه‌تی سوریای كردووه و به‌هۆی توندوتیژی و سته‌مكردن له كوردانی عه‌فرین به "خوێنڕێژه‌كه‌ی عه‌فرین" ناسرابوو.

