دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەستیپێدەكاتەوە
  2020-03-30       877       
دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەستیپێكردەوە و بەرێوبەری گشتی بازرگانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، گەنجینەكانمان خۆراكی پێویستیان تێدایە.

ئاوێنه‌: شەوكەت محەمەد بەرێوبەری گشتی بازرگانی سلێمانی رایگەیاند: دەستكراوە  بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.

وتیشی: هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بریكارەكان بكەن، بەڵام پێویستە بە تەواوەتی رەچاوی رێنماییە تەندروستییەكان بكەن.

سەبارەت بە بوونی خۆراك و پێداویستییەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان بەرێوبەری گشتی بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: گەنجینەكانمان خۆراكی پێویستیان تێدایە و هیچ كەموكورییەك روو لە هاووڵاتیان ناكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×