2020-03-31   1001     
به‌رپرسێكی وڵاتی ئێران ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند كه چه‌ند ئامێرێكی دۆزینه‌وه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كردووه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌ره‌نسا، هادی زه‌هیری، به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له زانكۆی به‌قیه‌توڵڵا بۆ زانستی پزیشكی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووه: چه‌ند ئامێرێكی دۆزینه‌وه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه دروستكراوی زانكۆكه‌یانه پێشكه‌ش به‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كراوه.
زه‌هیری روونیشیكردۆته‌وه كه ئامێره‌كان راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێنێته ده‌ست ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها وتیشی: ئێران دوژمنكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، نه‌گه‌لی ئه‌مریكی.