سەرۆکی پەرلەمان: پێویستە حکومەت لە کرێ و باج خۆشببێت
  2020-04-02       453       

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە حکومەتی هەرێم بژێوی خەڵکی بێ داهات دابین بکات و ئەم ٢ مانگە لە کرێ و باج خۆشببێت.

ئاوێنه‌: د. رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە گەرمیان وتی: لە پەرلەمان سەرقاڵی گەڵاڵەکردنی یاسایەکین بۆ دۆخی کۆرۆنا و بەدواداچونی جدی بۆچۆنێتی بەرەنگاربونەوەمان لەم ڤایرۆسی دەکەین.

وتیشی: پێویستە حکومەتی هەرێم بژێوی خەڵکی بێ داهات دابین بکات و ئەم ٢ مانگە لە کرێ و باج خۆشببێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی و دەزگا ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لایەنانەی لەبەرەنگارنبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەئێستادا وەک پێشمەرگەن لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆردا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×