10 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف تۆماركرا
  2020-04-02       304       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی 10 هاوڵاتی لە پارێزگای نەجەف پۆزەتیڤ بوە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابون، بەوەش کۆی توشبوان لە عێراق گەیشتە 738 حاڵەت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بە تۆمارکردنی 10 حاڵەتی نوێ، ئەمڕۆ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف گەیشتە 132 حاڵەت. 

ئەوەش هاتوە، تاوەکو ئێستا سەرەڕایی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بۆ 132 حاڵەت، 31 حاڵەتیش چاکبونەتەوە و چوار کەسیش گیانیانلەدەستداوە، تەندروستی نەجەفیش بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری پەتاکە چەندین رێکاری گرتوەتەبەر.

بە گوێرەی ئامارە  فەرمییەکان تا ئێستا 738 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 182 کەسیان چاکبونەتەوە و 52 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×