2020-04-03   447     
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌م كاته‌دا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه، بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ پێداویسته سه‌ره‌کییه‌کان بدرێته خێزانانه هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ته‌کان.
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه به‌پێویستی ده‌زانن كه به‌زوترین کات پارله‌مانی کوردستان کۆببێته‌وه‌و یاسایه‌ک بۆ فریاگوزاری ته‌ندروستی په‌سه‌ند بکات‌و حکومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بکات به‌جێبه‌جێکردنی.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بۆ ڕای گشتی کوردستان
په‌تای کۆرۆنا و سه‌رکێشییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، به‌ره‌و کوێمان ده‌بات؟
وه‌ک ئاشکرایه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیداری بۆ سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان دروست کردووه و مرۆڤایه‌تی ڕووبه‌ڕووی ئاینده‌یه‌کی سه‌خت و دژوار کردۆته‌وه، که هێشتا دیار نییه، چۆن و که‌ی کۆتایی دێت.
ووڵاتانی جیهان، به پێی توانای ئابوری و ئاستی سیسته‌می ته‌ندروستی، پلانی جیاوازیان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیان داڕشتووه، هه‌ر له پێکهێنانی لیژنه و ته‌رخانکردنی بودجه و داخستنی سنور و ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی و که‌ره‌نتینه‌کردن و قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆ و دابینکردنی موچه و گه‌ره‌نتی بژێوی خه‌ڵک و تا ده‌گاته هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنبڕکردنی یه‌کجاری ڤایرۆسه‌که،
هه‌رچه‌نده داخستنی سنوری هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ ووڵاتی ئێران و که‌ره‌نتینه‌کردنی ئه‌وانه‌ی له گه‌شتی ووڵاته گومانلێکراوه‌کان ده‌گه‌ڕانه‌وه هه‌رێم و ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی هه‌ندێک له فه‌رمانگه‌کان و دواتریش قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆ، هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی باش بوون، به‌ڵام ئه‌و کارانه به بێ دابینکردنی بژێوی خه‌ڵک و پێدانی موچه، ته‌نها زیندانیکردنی خه‌ڵکه و درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی پێشێکلردنی مافه‌کان و خوڵقاندنی قه‌یران له‌دوای قه‌یران و ژیان و له نائارامی به‌رده‌وامدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک چۆن له‌کاتی شه‌ڕی داعیشدا له جێی ئه‌وه‌ی کار بۆ ته‌بایی و به‌هێزکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکه‌ن، هه‌موو لایه‌ک له‌بیرماندایه که چۆن پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگری له‌سه‌رۆکی پارله‌مان بۆ چونه ناو پایته‌ختی هه‌رێم کرد و شه‌ڕی داعیشی قۆسته‌وه بۆ په‌کخستنی پارله‌مان و کوده‌تا به سه‌ر حکومه‌ت و دواتریش یاسا شکێنی و تێپه‌ڕاندنی که‌م کردنه‌وه‌ی موچه له ژێر ناوی ( پاشه‌که‌وتی موچه) و زۆر پێشێلکاری دیکه، ئێستاش هه‌مان ده‌سه‌ڵات، به‌ناوی قه‌یرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، له جێی دابینکردنی بژێوی خه‌ڵک و پێدانی موچه، دیسانه‌وه له ڕێی داخستنی هه‌ندێک دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی، له هه‌وڵی که‌م کردنه‌وه‌ی زیاتری موچه و هه‌ر جاره‌و به بیانویه‌ک ده‌ستی ده‌ستی به هاووڵاتیان ده‌که‌ن.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانانه‌ی که گه‌له‌که‌مان له ژێریاندا ده‌ناڵێنێ، سیاسه‌تی نابه‌رپرسانه‌ی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌و ڕاستییه دووپات ده‌کاته‌وه که ئه‌وان چۆن خوڵقێنه‌ری زۆرینه‌ی قه‌یرانه‌کانن، به هه‌مان شێوه‌ش بیرهێنه‌ره‌وه‌ی دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و کولێنه‌ره‌وه‌ی زامه‌کانن. کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه، گه‌له‌که‌مان به ده‌نگێکی دلێر ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ستن و پێیان بوترێت: کوردستان موڵکی هه‌موو هاونیشتیمانییه‌که، چیدی لێتان قبوڵ ناکرێت به ئاره‌زووی خۆتان یاری به چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مانه‌وه بکه‌ن و به هۆی ئێوه‌وه به‌رده‌وام له نائارامیدا بژین، هه‌روه‌ها به هاوپه‌یمانه‌کانیانیش بوترێت: بێده‌نگیتان باجی گرانه و لانی که‌م له ئێستادا هاوخراپه‌کاری ئه‌وانن. بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌ی گه‌ل و به‌شداریکردن له ده‌سه‌ڵاتێک که له سه‌ر حسابی برسیکردن و دزینی قوتی خه‌ڵک بێت، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
له سۆنگه‌ی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، ژماره‌یه‌ک له کوردستانیانی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، که به‌چاوی ڕێزه‌وه ده‌ڕوانینه خه‌بات و دڵسۆزی ناڕازییه‌کان ناوه‌وه‌ی نیشتیمان و تێکۆشانی ئه‌وان به‌رزده‌نرخێنین. دڵنیایشین که گه‌له‌که‌مان له ناوه‌وه‌ی نیشتیمان له ئێمه زیاتر درک به مافه زه‌وتلێکراوه‌کانی ده‌کات، هه‌رچه‌ندیشه دڵنیاین ده‌سه‌ڵاتێک له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا په‌نا بۆ ساخته‌کاری ببات و به توند و تیژی ڕووبه‌ڕووی ده‌نگی ئازاد و خۆپیشاندنی خه‌ڵکی سڤیل بوه‌ستێته‌وه و له ئاست داخوازییه ڕه‌واکانی خه‌ڵک هێنده بێ باک بێت، بێگومان هه‌موو جۆره پشنیاز و ڕه‌خنه‌یه‌کیش پشتگوێ ده‌خات، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌شدا، به ئه‌رکمان زانی که ئه‌م ڕاگه‌یاندنه وه‌ک پشتیوانییه‌ک ئاراسته‌ی ڕای گشتی کوردستان بکه‌ین:
1. پێویسته به‌زووترین کات پارله‌مانی کوردستان کۆببێته‌وه و یاسایه‌ک بۆ فریاگوزاری ته‌ندروستی په‌سه‌ند بکات و حکومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بکات به جێبه‌جێکردنی.
2. ئاشکراکردنی داهات و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو گرێبه‌سته‌کانی تایبه‌ت به سامانه‌سروشتییه‌کانی نه‌وت و غاز.
3. ساڵانێکی زۆره، بڕێکی نادیار له سامانی گشتی له ژێر ناوی موچه‌ی پله باڵاکان به‌هه‌ده‌ر ده‌درێن، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ناحه‌قییه ڕابگرن و تاکو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه سیسته‌می یه‌کسانی به پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان جێبه‌جێ بکه‌ن.
4. ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ بۆ پێداویسته سه‌ره‌کییه‌کان بدرێته خێزانانه هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ته‌کان . هه‌رچه‌نده هه‌ڵوێستی خێرخوازه‌کان و چالاکوانه‌کانه‌کان له‌و بواره‌دا به‌رز ده‌نرخێنین، به‌ڵام حکومه‌ت نابێت له پشت ئه‌وانه‌وه خۆی له به‌رپرسیارێتی بدزێته‌وه.
5. هاورده‌کردنی خۆراک و ده‌رمان و سوته‌مه‌نی و پێداویستییه سه‌ره‌کێکان ڕاسته‌خۆ به‌پێی یاسای تایبه‌ت به ئه‌م قه‌یرانه‌وه بێت.
6. پارتی و یه‌کێتی و زۆرێک له به‌رپرسی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کان، له سه‌ر حسابی سامانی گشتی، به‌ناڕه‌وا بوون به خاوه‌نی ملیۆنه‌ها دۆلار، هه‌رچی زووه بیانگێڕنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ ئه‌م قه‌یرانه.
7. ململانێی حیزبی له سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندێکانی خه‌ڵک و به‌کارهێنانی ئه‌م قه‌یرانه بۆ ده‌ستکه‌وتی که‌سێتی و حیزبی ڕاگرن.
8. پزیشک و کارمه‌نده‌کانی ته‌ندروستی و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و هه‌موو ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی هێشتا له کار به‌رده‌وامن، کاره‌کانیان به‌رز ده‌نرخێنین، ئه‌وان جه‌نگاوه‌ری سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ن. پێویسته ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت (مه‌ترسی توشبون به کۆرۆنا) به پێی یاسا بۆ دابین بکرێت.
9. ئه‌و موڵکه گشتییانه‌ی که ساڵانێکه له لایه‌ن هه‌ندێک له به‌رپرسه‌کان و حیزبه‌کان داگیرکراون، بگێڕدرێنه‌وه بۆ موڵکدارێتی ده‌وڵه‌ت و له بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدا به‌کار بهێنرێن.
10. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست له ڕفاندن و تیرۆری ده‌نگه ناڕازییه‌کان هه‌ڵبگرن و ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی که له سه‌ر جیاوازی بیروڕا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر یان ڕفێندراون، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئازادبکرێن.
11. ڕژێمه‌کانی تورکیا و ئێران و نه‌یاره‌کانی کورد له عێراقدا، ئه‌گونجێت هه‌وڵبده‌ن که‌ڵکی خراپ له غافڵی خه‌ڵک و سه‌رقاڵی ڕای گشتی به ئه‌م قه‌یرانه جیهانییه‌وه وه‌ربگرن. بێده‌نگی و هاوکاریکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان، یان هه‌ر حیزبێکی سیاسی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه. پێویسته هه‌رچی زووه سه‌ربازگه و باره‌گاکانی ووڵاتانی بێگانه له هه‌رێمی کوردستان بکرێنه ده‌ره‌وه.
12. هاوکاری ناوچه دابڕێنراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه و پێوسته فه‌رامۆش نه‌کرێن.
13. سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت له حه‌شارگه‌کاندا وه‌رنه ده‌رێ، ئه‌شێ خه‌ڵک ئه‌م خۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌شتان له یاد بکات، به‌ڵام مێژوو هه‌رگیز له‌یادی ناکات.
(د. جاسم خۆشناو) ، (خه‌ندان جه‌زا) ، (ئارام ئه‌حمه‌د) ، (مه‌کی ئامێدی) ، (خاڵه حه‌مه‌ی شاعیر) ،
(د. شژأعبان مزوری) ، (حه‌مه‌عه‌لی عه‌بدوڵا) ، (فه‌رهاد محێدین) ، (به‌هره ساڵح) ، (عه‌دنان گلی)
(د. نازم زه‌ندی) ، (ئه‌بوبه‌کر ئه‌حمه‌د) ، (فایه‌ق فارس سه‌رچناری) ، (جه‌مال عه‌بوڵا عه‌زیز) ،
(زاهیر تۆفیق) ، (ئاری جاف) ، ( به‌ختیار شوانی) ، (ئه‌ندام عه‌بدولخالق حه‌وێزی) ، (تاهیر بامه‌ڕنی) ،
(د. هه‌ندرێن ئامێدی) ، ( بێکه‌س به‌رواری) ، ( ئازاد سابیر) ، (دلێر وریا) ، ( ئاری به‌کر) ، (ئارام بۆگدی) ،
( جه‌میل عه‌زیز سورچی) ، ( ئیدریس سابیر)
سه‌رکه‌وێت خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری.
تێبینی/ جگه له ئه‌و ناوانه‌ی که واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه کردووه، ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ش که له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکه‌که‌یدان، ده‌توانن ناوی خۆیانی له‌سه‌ر تۆماربکه‌ن و لای خۆیانه‌وه بڵاوی بکه‌نه‌وه. یاخود ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ئه‌و که‌سانه‌وه بکه‌ن که‌ناویان له ناو ئه‌م بڵاوکراوه‌یه هاتووه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆیه و تایبه‌ت نییه به‌هیچ گروپ و لایه‌نێک.