‎هەڤاڵ ئەبوبەکر: قەدەغەکردنی هاتوچۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە
  2020-04-04       1380       
هەڤاڵ ئەبوبەکر
‎د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە.

ئاوێنه‌: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، ‎پارێزگاری سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، بۆ گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، قەدەغەکردنی هاتوچۆ وەک لەبەیانەکانی پێشوی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە؛ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە، بەمەرجێک پابەندی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی‌و کارگێڕیی و ئارامییەکان بن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی‌ نوێی‌ له‌باره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆوه‌ ده‌ركرد، به‌پێی‌ یه‌كێك له‌بڕیاره‌كان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل‌و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت‌و هەرکەس سەرپێچی بکات سزادەدرێت. 

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 4-4-2020وه‌ جێبەجێدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×