زۆرترین توشبوی کۆرۆنا لە کوردستان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە و لەڕەگەزی نێرن
  2020-04-04       1236       

بەپێی نوێترین ئامار زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم و زانیارییە کۆکراوەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێژەى لەسەدا 27.2ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵدایە و بەڕێژەى لەسەدا 9.9ی توشبووان تەمەنیان لە 11 ساڵ بچوکترە ، کە زۆرین تووشبوو لەم تەمەنەدان.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، بەڕیژەى لەسەدا 17.3ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 31 بۆ 40 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 16ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 30 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 13.6ی توشبووان تەمەنیان لەنێوان ٤١ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

بەپێی ئامارەکە، بەڕێژەى لەسەدا 9.9 تەمەنیان لەنێوان 61 بۆ 70 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 6.2 تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵدایە.

هەر بەپێی ئامارەکان، بەڕێژەى لەسەدا 53.9ی توشبووان لەڕەگەزی نێرن، بەڕێژەى لەسەدا 46.1 لەڕەگەزی مێن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتى تەندروستی کە ڕۆژانە بڵاویاندەکاتەوە، لەهەرێمی کوردستان ٢١٤ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کەلەناویاندا ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×