فڕۆکەخانەی سلێمانی فەرمانەرانی ئاگادار دەکاتەوە
  2020-04-04       635       

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداری تەواوی فەرمانبەرانی دەکاتەوە، بەتایبەت لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا.

ئاوێنە،زریان محەمەد: دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندن و پەوەندیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"ئاماژە بە پەیوەندی نێوان سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە ، لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وە کارئاسانی بۆ فەرمانبەرانی فڕۆکەخانە دەکرێت بۆ گەیشتنیان بەدەوام و گەڕاونەوەیان بۆ ماڵەوە".


راشیگەیاند" ھەر فەرمانبەرێکی فڕۆکەخانە لە ئەرکدا نەبێت و پێناسی فڕۆکەخانە بۆ کاری تایبەتی خۆی بەکاربھێنێت ، بەپێ ی بەیانی ژمارە (٢٤) لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و لەلایەن فڕۆکەخانەشەوە سزایی یاسایی دەدرێت".

ئەمەلەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×