وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی رابردوی توشبوانی كۆرۆنای راگەیاند
  2020-04-04       51472       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 10 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 214 حاڵەت.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوی ژمارە 37ی خۆیدا، رایگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا (٥٢٨) پشکنین ئەنجام دراوە: (٣٤٢) لە هەولێر، (١٢٢) لە سلێمانی، (٧٠) لەدهۆك و دەرئەنجام (١٠) توشبوی نوێ تۆمارکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەو توشبوە نوێیانە، شەش حاڵەتیان لە هەولێر تۆماركراون كە بریتی بون لە (٤) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٣٢)، (٢٠)، (١٥) ساڵان و کۆرێكی تەمەن (١٣) ساڵان و مندالێكی تەمەن (٣) مانگ کە بەرکەوتووی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە یەك حاڵەتی تۆماركراویشیان لە پارێزگای سلێمانی بوە كە پیاوێكی تەمەن (٤١) ساڵانە لە ناو شاری سلێمانی کە بەرکەوتووی توشبوانی پێشوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سێ لە توشبوەكانیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون كە پێكدێن لە (٢) پیاو تەمەنیان (٣٧)، (٣٠) ساڵان و منالێكی تەمەن (١) ساڵان کە بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.

ئاشكراشیكردوە كە کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەشتۆتە (٢١٤) توشبو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٧٤) نەخۆش چاکبوەتەوەو ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٧)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦١٧٢) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٨٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٧٢) لە سلێمانی، (٦٣٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٥٨٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢٨) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٤٢) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٣٢)، (٢٠)، (١٥) ساڵ و کۆرێك تەمەن (١٣) ساڵ و مندالێك تەمەن (٣) مانگ کە بەرکەوتووی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٤١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
• پارێزگای هەلەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٢) پیاو تەمەنیان (٣٧)، (٣٠) ساڵ و منالێك تەمەن (١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢١٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٧٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی نیسانی٢٠٢٠

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×