وەزارەتی دارایی
و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی شێوازی دابەشكردنی موچەی خانەنیشانی
سەربازیی و شارستانی بڵاوكردەوە.
ئاوێنە:بەگوێرەی
راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە دابەشكردنی
موچەی خانەنشینیدا، رێزبەندییەكە بەپێی بڕی موچە دەبێت و دابەشكردنەكە لە موچە
كەمەكانەوە دەستپێدەكات بۆ موچە زۆرەكان.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ شەممە، وتی، بەهۆی بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆناو لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی خانەنشتینان و دروستنەبونی قەرەباڵخی
لەکاتی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە دابەشکردکردنی موچەی
خانەنشینانی سەربازی و شارستانی بەپێی ئەم خشتەیە دەبێت:
