2020-04-05   768     
جموجۆڵی بازرگانیی لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل لهنێوان توركیا و ههرێمی كوردستان درێژهی ههیه و بەردەوامیش دەبێت.
ئاوێنه: لهوبارهیهوه وتەبێژی کۆمەڵگهی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل، کامی کەمال لە راگهیهنراوێكدا بڵاویکردووەتەوە جموجۆڵی بازرگانیی لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل درێژهی ههیه و بەردەوامیش دەبێت.
سەبارەت بە جموجۆڵی بازرگانی و رێکارە تەندروستییەکانیش، کامی کەمال ئاماژەی بەوەکردووە، ھەماھەنگی و کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان کۆمەڵگهی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل و کۆمەڵگهی خابووری کۆماری تورکیادا ھەیە و ھەموو رێکارە تەندروستی و ئەمنییەکان لە لایەن ھەردوو کۆمەڵگهكەوە بە چڕیی جێبەجێدەکرێن.