2020-04-05   333     
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 5 ى 4 ى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى چاكبوونه‌وه‌ى 11 تووشبووى دیكه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى راگه‌یاند.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه "سه‌باح هه‌ورامى" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند "11 توشبووى دیكه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانی چاكبوونه‌وه و گه‌ڕێنرانه‌وه ماڵه‌كانیان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، تائێستا 62 كه‌س له هه‌ڵگرانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى چاكبوونه‌ته‌وه.
تائێستا 232 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 85 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 3 كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.