یەکەم حاڵەتی توشبون به‌ ڤایرۆسی کۆرنا لە ناحیەی قەرەتەپە تۆمار کرا
  2020-04-05       474       

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی خانەقین ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبونی ڤایرۆسی کۆرنا لە ناحیەی قەرەتەپە سەربەقەزای خانەقین تۆمار کرا كە ژنێکی تەمەن 39ساڵانە

 ئاوێنه‌:  به‌رێوبه‌رایه‌تی  گشتی تەندروستی خانەقین  راگەیاند، "ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گوندی کەشکەوڵی سەر بەناحیەی قەرەتەپە، تۆمارکراوە کە ژنێکی تەمەن 39 ساڵانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو توشبوە پێش چەند رۆژێک سەردانی پارێزگای کەرکوکی کردوە، ڕەنگە بەرکەوتنی لەگەڵ توشبوانی ئەو پارێزگایەدا هەبوبێت.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی خانەقین باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا خانەودەکەی لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەی لەو گوندەدا دەژین بەتەواوەتی کەرەنتینە کراون و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×