2020-04-05   426     
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە روونکردنەوەیەک هۆکاری زۆری پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێم دەخاتەڕوو.
ئاوێنه: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیەکە، هۆکارەکان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگەڕێنەوە:
زۆری ژمارەی تیمەکانی کاردانەوەی خیرا (Rapid Response team) لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.
پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی بەرکەوتووی تووشبووەکان.
پشکنینی ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی نانەواخانە و سەمونخانە و مارکێتەکان.
پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەڕاوە لە دەرەوەی ووڵات لەدوای ڕێکەوتی 15\2.
کردنەوەی ژمارەکی زۆری بنکەکانی وەرگرتنی پشکنین.
بەردەوامی کارکردنی تاقیگەی تەندروستی گشتی 24 کاتژمێر بەشەووڕۆژ.
ڕووپێوکردنی هاوڵاتیان لە شوێنە گوماناوی و بەرکەوتەکان.
زۆری ژمارەی کەڕەنتینەکان و پشکنینی هەموو هاوڵاتیانی کەرەنتینەکان.
پشکنینی پزیشکان و کارمەندانی تاقیگە و کارمەندانی دەروازە سنوریەکان و خاڵەکانی پشکنین و فڕۆکەخانەکان.